چیڕۆکی دراماکە دەربارەی خوێندنگایەکی سەربازی تایبەت بەکوڕانە بەڵام کچێک لەجیاتی براکەی پەیوەندی بەخوێندنگاکەوە دەکات لەکاتێکا خۆی وەک کوڕ پێشان دەدات بۆوەی خەونەکەی بەدیبهێنێت. دەبێتە هاوپۆل لەگەڵ (گوو یانژین)ی دەوڵەمەند و (شێن جوونشان)خانەدان و ئارام. لەڕێگای ڕاهێنانە توندەکانیانەوە ئەو سێیە پەیوەندیەک دروست دەکەن بۆوەی ببەن هاوڕێ لەکاتێکا ( شی لیانگچێن) هەوڵ دەدا پارێزگاری لەبەرگەکەی بکات. لەگەڵ کاتا ڕێزی هاوپۆلە کوڕەکانی بەدەست دەهێنێ و دەبێتە بابەتی سۆز و خۆشەویستی ئەو دوو پیاوەی هاوڕێین. بنکە سەربازییەکانی یابان هێزی زیاتر بۆ چین ڕەوانە دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پاڵەوانە گەنجەکان بەشداری جەنگ بکەن لەکاتێکا پیلانگێڕییەکی گەورە ئاشکرا دەکەن
نوێترین بەناوبانگ کۆنترین